چیرۆکی سەرکەوتنەکانمان
لەسەرەتای ساڵی 2008 بیرۆکەی دروستبوونی یەکەمین مارکێتێکی جیهانی لە کوردستان لەلایەن بەڕێز دیار مەکی تەیب لە شاری دهۆک دروست بوو، هەر ئەوکاتە بەڕێز دیار مەکی بڕیاریدا یەکەمین زنجیرە مارکێت بە ستانداری ئەوروپی لە کوردستان بکاتەوە، یەکەمین وێستگەشی لە شاری دهۆک دەستپێکرد.
هۆلاند بازاڕ هەروا بەئاسانی نەهاتووەتە بوون، بەڵکو شەونخونی و هەوڵ و زیرەکی و لێهاتووی بەڕێز دیار مەکی تەیب بوو، کە توانی زنجیرە مارکێتێكی بەهێزو کوالێتییەکی باش بنیاد بنێت و کێبڕکێی مارکێتە ئەوروپییەکان بکات.
